سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق سەردانی هەولێر(ئەربیل)ـی كرد

سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق سەردانی هەولێر(ئەربیل)ـی كرد

نیسان 28, 2025 18:14
سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق سەردانی هەولێر(ئەربیل)ـی كرد
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 28ـی نیسانی 2025، محەمەد سەمعان ئاغا لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق و وەك یەكەمین سەردانی بۆ شاری هەولێر(ئەربیل) لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس كەسایەتییە دیارییەكانی شاری هەولێر( ئەربیل) كۆبووەوە.

هاوكات ئەمڕۆ یەكەمین سەردانی بۆ كۆنسۆڵگەری كۆماری توركیا لە هەولێر(ئەربیل) بوو و لەلایەن ئەرمان تۆپچو كۆنسۆڵی گشتی توركیا پێشوازی لێكرا

لەمیانەی سەردانەكانی سەرۆكی بەرەی توركمانی بۆ هەولێر(ئەربیل)، دەچێتە لای سەنعان ئاغا سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی عێراقی و چەندین بابەتیان سەبارەت بە پێكهاتەی توركمانی گفتوگۆ كرد.

هەروەها محەمەد سەمعان ئاغا سەردانی ئایدن مەعروف ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان كرد ولە میانەی دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئیداریەكان تاوتوێ كرد.

لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی لقی هەولێر (ئەربیل)ـی بەرەی توركمانی عێراق دەكات و لەلایەن بەرپرسانی لقەكە كۆدەبێتەوە، جێگای باسە سەردانی سینان چەلەبی سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی عێراقی دەكات.

En az 10 karakter gerekli