دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە پرسەی پاپا فرانسیس دەكات

دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە پرسەی پاپا فرانسیس دەكات

نیسان 22, 2025 09:56
دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە پرسەی پاپا فرانسیس دەكات
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ مێلانیای هاوسەری بەنیازن گەشت بکەن بۆ ڕۆما بۆ پرسەی پاپا فرانسیس، ئەوەش یەکەمین گەشتی دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی یەکی ئه‌مساڵدا.

دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردەوە، “من و میلانیا دەچینە پرسەی پاپا فرانسیس لە ڕۆما، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین لەوێ بین”.

پاپا فرانسیس بەرەبەیانی دوێنێ دوشەممە لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی توشی جەڵتەی مێشک بو کە بوەهۆی لەکارکەوتنی دڵ.

پاپا کە بۆ ماوەی 12 ساڵ سەرکردایەتی کەنیسەی کاسۆلیکی کردووە، دوای ئەوەی پێش مردنی ڕێسای نوێی بۆ ڕێوڕەسمی پرسەیەکی بێگەردتر داناوە، لە دەرەوەی دیوارەکانی ڤاتیکان، لە بازلیکای سانتا ماریا ماجیۆری ڕۆما بە خاک بسپێردرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پرسەی پاپا فرانسیس بۆنەیەکی جیهانی دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت لە سەرانسەری جیهان بەشداری بکەن.

بڕیارە ئه‌مڕۆ سێشەممە کاردیناڵەکان لە ڤاتیکان کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنەکانی پرسەکە، بە شێوەیەکی ئاسایی ناشتنەکان چوار بۆ شەش ڕۆژ دوای مردن ئەنجام دەدرێت.

En az 10 karakter gerekli