بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان-عێراق نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی دیاریكرد و ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی تیۆری 45 خوله‌كی ته‌نها بڕی سێ هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی یه‌ك كاتژمێری بڕی 20 هه‌زار دینار ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان-عێراق له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی نووسینگەکانی فێركردنی شۆفێری كردوه، تیایدا هاتووه، “نرخی وانەکانی تیۆری و پڕاکتیکی لە نووسینگەکانی ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری (B) بەڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2025 جێگیرکراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی تیۆری 45 خوله‌كی ته‌نها بڕی سێ هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی یه‌ك كاتژمێری بڕی 20 هه‌زار دینار ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ده‌ڵێت، پێویسته ته‌واوی نوسینگەکانی فێركردنی شۆفێری پابه‌ندبن به‌و نرخه‌وه و ده‌بێت فێكردن به‌و میكانزمه بێت كه ڕێنمایی ژماره 12ی ساڵی 2024 دیاریكراوه.