کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری پلەی سەدی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی شوباتـی 2025، کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە و سبەینێش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سنووری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و سنووری هەولێر (ئەربیل) باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاویەکانیش پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت و پلەکانی گەرما 7 بۆ 10 پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
دەشڵێت، بڕى بارانى پێشبینى کراو لەسنوورى پارێزگاى هەولێر 1 بۆ 3 ملیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى 4 بۆ 8 ملیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى هەڵەبجە 2 بۆ 3 ملیم دەبێت هەروەها بڕى بەفرى پێشبینى کراو لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى٥ بۆ ٧ سانتیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى هەولێریش 3 بۆ 5 سانتیم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10 پلەى سیلیزى