كۆریای باكوور زیاتر پەرە بە هێزە ئەتۆمییەکان دەدات

كۆریای باكوور زیاتر پەرە بە هێزە ئەتۆمییەکان دەدات

شوبات 10, 2025 13:02
كۆریای باكوور زیاتر پەرە بە هێزە ئەتۆمییەکان دەدات
0

لایک

میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕەخنەی لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور گرت و وتی، ئەو هاوکارییە سەربازییانە گرژی لە ناوچەکە زیاد دەکەن، بۆیە لە بەرانبەردا بەڵێنی دا کە زیاتر پەرەی بە هێزە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بدات.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەشەی بەوەش داوە، “جێگیرکردنی سەرچاوەی ئەتۆمی و مەشقی جەنگی و هاوکاریی سەربازی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوور لە لایەن ئەمەریکاوە، ناهاوسەنگییەکی سەربازی لە ناوچەکەدا دروست کردووە، بووەتە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان.”

پێشتر، کیم جۆنگ ئون لەکاتی سەردانەکەی بۆ وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی ڕایگەیاندبوو ، “کۆریای باکوور بەدوای گرژی ناپێویستدا ناگەڕێت، بەڵام بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، دەبێت ڕێو شوێنی سەربازیی پێویست بگرنە بەر.”

En az 10 karakter gerekli