سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە داوا دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـەمی ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی جەنگی ئابووری لەدژی راگەیاند و پێناسی گومرگی بەسەردا سەپاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 02-02-2025، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، “ئەمریکا بە سەدان ملیار دۆلار پاڵپشتیی دارایی کەنەدا دەکات. بەبێ ئەو پشتگیرییە گەورەیە، کەنەدا ناتوانێت وەک وڵاتێک بمێنێتەوە.”
ترەمپ هەروەک پێشتریش جارێک وتبووی، دیسانەوە نووسی، “پێویستە کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـەمی ئەمریکا.”
لەبارەی ئەو پێشنیازەی نووسیویەتی: “ئەمە دەبێتە هۆی باجی زۆر کەمتر، پاراستنی باشتری خەڵکی کەنەدا و هەروەها نەهێشتنی پێناسی گومرگی.”
رۆژی شەممە، 01ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە فەرمانێکی نوێیدا، 25٪ پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی کەنەدا و مەکسیک و 10٪ی پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی چیندا سەپاند.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کەنەدا و مەکسیک بەهۆی ئەوەیە، ئەو وڵاتانە هەڕەشەیەکی گەورەیان بۆ ئەمریکا دروست کردووە لەبارەی پرسەکانی کۆچبەری نایاسایی و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر.
لە بەرامبەردا، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڕیاریدا وەکو وەڵامدانەوەی ئەمریکا، پێناسی گومرگی بەڕێژەی 25٪ بخاتە سەر کاڵای ئەمریکی.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، بەشێک لەو پێناسە گومرگییانە، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشی دووەمیش لەماوەی 21 رۆژدا جێبەجێ دەکرێن بۆ ئەوەی کۆمپانیا کەنەدییەکان کاتیان هەبێت جێگرەوەی بەرهەم و کاڵای ئەمریکی بدۆزنەوە و دابینی بکەن.
قەبارەی ئەو کاڵایانەی کەنەدا پێناسی گومرگیی خستووەتە سەریان، 155 ملیار دۆلاری کەنەدییە، کە دەکاتە 106 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا