كارمەند و بەرپرسانی پارێزگای کەرکووک ، بە بۆنەی 16ـی كانوونی دووەم ڕۆژی شەهیدانی تورکمان ساتێک بێدەنگ وەستان.
لە مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی تورکمان، خەڵکێکی زۆر لە باڵەخانەی پارێزگای كەركووك بەشدارییان کرد، هاوكات لەنێویاندا ئەحمەد رەمزی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ئایەتی قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و دوعا بۆ شەهیدان كرا.
لای خۆیەوە، ئەحمەد رەمزی، جەختی لە گرنگی بەرز نرخاندنی شەهیدانی توركمان کردەوە و ڕایگەیاند کە خوێنیان بنەمای یەکڕیزی نەتەوەی تورکمانە، دووپاتی كردەوە كە پێویستە مافی تورکمانەکان دەستەبەر بکرێت و یەکڕیزی بەهێز بکرێت.