وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا كردووە.
دیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش كردووە، باس لە ڕۆڵی عێراق لە گەرەنتی سەقامگیری ناوچەكە كراوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە دۆخی سیاسی بە ڕەزامەندی سووریەكان لەبەرچاو بگیرێ بۆ دووبارە بیناكردنەوەی ژیانیان.
هاوكات نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی كۆبوونەوەكە دەڵێت: “بیروڕا لە بارەی دۆخی ناوچەكە و ڕووداوەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.”
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپات لەوە كراوەتەوە كە پێویستە سەقامگیری و سەروەرییەی سووریا پارێزراو بێت و ڕێز لە بڕیاری ئازادی گەلی سووریا بگیرێت.