دیڤید لامی و سوودانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا كرد

دیڤید لامی و سوودانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا كرد

كانونی یه‌كه‌م 13, 2024 12:10
دیڤید لامی و سوودانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا كرد
0

لایک

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا كردووە.

دیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش كردووە، باس لە ڕۆڵی عێراق لە گەرەنتی سەقامگیری ناوچەكە كراوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە دۆخی سیاسی بە ڕەزامەندی سووریەكان لەبەرچاو بگیرێ بۆ دووبارە بیناكردنەوەی ژیانیان.

هاوكات نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی كۆبوونەوەكە دەڵێت: “بیروڕا لە بارەی دۆخی ناوچەكە و ڕووداوەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.”

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق  دووپات لەوە كراوەتەوە كە پێویستە سەقامگیری و سەروەرییەی سووریا پارێزراو بێت و ڕێز لە بڕیاری ئازادی گەلی سووریا بگیرێت.

En az 10 karakter gerekli