هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پەیوەندیەكی تەلەفونیان ئەنجامدا و تێدا پێشهاتەكانی ناوچەكەی و باردۆخی سووریا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
میدیا فەرمی توركیا، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق باسیان لە پێشهاتەکانی سووریا کرد.
ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکی و ئێرانییەکانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا، دوای هێرشی گرووپە چەكدارەكان بە سەرۆكایەتی گرووپی تەحریر شام بۆ سەر حەلەب، ئیدلب و حەما.
27ی تشرینی یهكهمی ئهمساڵ چهكدارانی تەحریری شام (پێشتر بەرەی نوسرە پێش جیابونەوە لە قاعیدە) و گرووپه چهكداره بچووكهكانی دیكهی سووریا دەستیان بە هێرش بۆ سەر پارێزگای حەلەب كرد، توانییان پێشڕەوی بکەن دەیان شارۆچکە و گوندی دوو پارێزگای ئیدلب (باکووری ڕۆژئاوا) و حەمای دراوسێ (ناوەند) كۆنتڕۆڵ بكەن.
وەزیرانی دەوەرەی ڕووسیا و توركیا، نیگەرانی قوڵی خۆیان لە پەرەسەندنی مەترسیداری بارودۆخی کۆماری عەرەبی سوریا و گرژییەكانی حەلەب و ئیدلب دەربڕی و هەردو وەزیر هاوڕابون لەسەر پێویستی هەماهەنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە سووریا.