لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم .
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێرایی با لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو ٢٥ کم/ک.
ڕاشیگەیاندووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین دەست پێدەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بەفر دەبارێت، هەروەها لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانی باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی :
هەولێر : ٢٢ پلە
سلێمانی : ٢٠ پلە
دهۆک : ٢١ پلە
هەڵەبجە : ٢٢ پلە
زاخۆ : ٢١ پلە
حاجی ئۆمەران : ١٠ پلە
سۆران : ١٩ پلە
گەرمیان : ٢٥ پلە