وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌سته‌كان زانیاری نوێی راگەیاند

وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌سته‌كان زانیاری نوێی راگەیاند

تەممووز 15, 2024 22:09
وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌سته‌كان زانیاری نوێی راگەیاند
0

لایک

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبۆوە و رایگەیاند، کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە.

رۆژی دووشەممە (15ـی تەمموزی 2024) ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی وەزارەت و لێژنەی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران کە لە رۆژی (8ـی ئایاری 2024) بە مەبەستی گەڵاڵەکردنی بڕیارێکی دروست لەبارەی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە رووی یاسایی و کارگێڕیی و داراییەوە پێکهێنراوە تا بتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەکانیان پارێزراو بێت.

لەماوەی رابردوو لێژنە باڵاکە کۆبوونەوەی خۆیان کردووە و لە ئێستا دۆسیەکە رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارە هونەریی و کارگێڕییەکان تەواو بکرێت، رونیشیکردەوە وەک وەزارەتی دارایی هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی فەرمانبەرانی گرێبەست بوونە و لە ماوەی رابردووش هەرچی پەیوەست بووبێت بە وەزارەتەوە کاری خۆیان لەسەر کردووە، هاوکات لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ تەرخان کردنی دارایی و دیاریکردنی میلاکاتی پێویست لەسەر ئاستی وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان.

En az 10 karakter gerekli