ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و رێكخستنی هه‌ڵبژاردنی نوێی یاسادانانی راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی راستڕه‌وی توندڕه‌وی فەڕه‌نسا به جیاوازییه‌كی زۆر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئیمانوێل ماكرۆن له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نم، و به‌مزووانه بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی یاسادانان بۆ خولی یه‌كه‌م له 30ی مانگی حوزه‌یران واژۆ ده‌كه‌م و گه‌ڕی دووه‌میش له 7ی تهمموز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپا “ئه‌نجامێكی باش نییه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رگری له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن، سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیست و دیماگۆگه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان دروستده‌كه‌ن”.
پێشتریش، جۆردن باردێلا سه‌رۆكی پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فەڕه‌نسا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، داوای هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی كرد.
BFM TV به پشتبه‌ستن به هه‌ڵسه‌نگاندنێك كه ئیلابی ئه‌نجامی داوه رایگه‌یاندوه، “پارتی راستڕه‌وی ئۆپۆزسیۆن به پێی داتا سه‌ره‌تاییه‌كان 32%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه”.
پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێل ماكرۆن و به 15.4% پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه. له پله‌ی سێیه‌میشدا لیستی نوێنه‌رانی پارتی سۆسیالیست و پارتی شوێنی گشتی هاته ئاراوه، به رێژه‌ی 13.9%.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، پارتی گه‌لی ئه‌ورووپا كه گه‌وره‌ترین پارته له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و پشتگیری له ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ده‌كات، به‌پێی دوایین داتای راپرسیی ده‌نگده‌ران، له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بووه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا