وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردووە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه‌ی مانگی 4ی هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی ره‌وانه نه‌كردوه و به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانیش، وردبینی له لیسته‌كه‌دا ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌رله‌جه‌ژنی قوربان موچه‌ی مانگه‌كانی 4 و 5ی هێزه ئه‌منیه‌كان و مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه بكرێت.