ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستیپێکرد

نیسان 19, 2024 12:39
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستیپێکرد
0

لایک

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستپێدەکات و زیاتر لە 969 ملیۆن دەنگدەر بەژداردەبن لە پرۆسەکە کە نزیکەی 10٪ هەموو دانیشتوانی گۆی زەوییە.

ئەمڕۆ هەینی، گەورەترین هەڵبژاردنی جیهان لە هیندستان بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 969 ملیۆن دەنگدەر تێیدا بەژداردەبن و بە حەوت قۆناغ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە دەچێت.

لە یەکەم قۆناغی هەڵبژاردنەکەدا، 102 بازنە لە 21 ویلایەتی هیندستان دەنگدەدەن و لە 4ـی حوزەیران ئەنجامە فەرمییەکان رادەگەیەنرێت.

هەڵبژاردنەکە، زۆرترین بودجەی بۆ خەرجکراوە کە 15 ملیار دۆلارە و ئەمەش زۆرترین پارەیە کە بۆ هەڵبژاردن تەرخانکرابێت لە جیهاندا و نزیکەی 15 ملیون کەس سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن.

لە هەڵبژاردنەکەی هیندستاندا، زیاتر لە دوو هەزار و 600 حزب و قەوارە کێبڕکێ لەسەر 543 کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن و ئەو حزبەی زۆرترین دەنگی هەبێت حکومەتی داهاتوو پێکدەهێنێت و حزبەکەی ناریندرا مودی سەرۆک وەزیران ئیستای هندستان چانسی بردنەوەی زیاترە بەراورد بە حزبەکانی دیکە.

En az 10 karakter gerekli