سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق راگەیاند

كانونی دووه‌م 20, 2024 14:53
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق راگەیاند
0

لایک

سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا پشتڕاست کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سوپای پاسدارانی ئاشکرای کردووە کە چوار ئەندامیان کە وەک ڕاوێژکاری سەربازیی لە سووریا بوون لەگەڵ چەند سەربازێکی سووریادا، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کوژراون.

سوپای پاسداران لەوە زیاتر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA) پێشتر بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردووەتە سەر گەڕەکی سڤیل نشینی مەزە لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەیان.

هەر لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (مێهر)، بڵاوی کردەوە کە هێرشەکەی ئیسرائیل لە گەڕەکی “المزە”ی دیمەشق بۆ بەئامانجگرتنی دوو فەرماندەی سوپای پاسداران بووە.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێرانیش بڵاوی کردەوە کە لە هێرشەکەدا دوو فەرماندەی پایەبەرزی سوپای پاسداران کوژراون.

هەروەها نور نیوز کە ماڵپەڕێکی نزیکە لە لە ئەنجوومەنی بالای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە فەرماندە کوژراوەکانی سوپای پاسداران یەکێکیان بەرپرسی هەواڵگریی فەیلەقی قودس جەنەڕاڵ سەدیق ئۆمیدزادە و ئەوەی دیکەیان جێگرەکەی بووە بە ناوی حاج غوڵام کە لەو هێرشەدا کوژراون.

En az 10 karakter gerekli