نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپا ليۆى چوارده‌ کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپا ليۆى چوارده‌ کۆبووەوە

ئایار 18, 2026 14:39
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپا ليۆى چوارده‌ کۆبووەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لەلایەن قەداسەتی پاپا ليۆى چوارده‌، پاپای ڤاتیکانەوە پێشوازیی لێکرا، دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر دۆخی پێکهاتەکان له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان-عێراق و جەختی کردەوە کە مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاون لە مێژوو، کولتوور و ناسنامەی نيشتمانيى هەرێمی کوردستان-عێراق و پێکەوە داهاتووی وڵات دادەڕێژن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی قووڵی هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراقی بۆ ڕۆڵی مەعنەوی و مێژوویيی ڤاتیکان لە برەودان بە گفتوگۆ و پێکەوەژیان لە جیهاندا دەربڕی، هه‌روه‌ها وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی سەردانە مێژوویيیەکەی پاپا فرانسیسی کۆچکردوو، بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی ئاراستەی قەداسەتی پاپا لیۆی چواردە کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق.

لای خۆیەوە، قەداسەتی پاپا خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و ستایشی قووڵی کولتووری لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنى لە هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراق كرد. هه‌روه‌ها ڕۆڵى هەرێمی کوردستان-عێراقی لە داڵدەدان، پاراستن و دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ لێقەوماوان و مەسیحییەکان لە قۆناغە سەختەکاندا، به‌رز نرخاند.

لە تەوەرێکی ديكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست کە ئاشتی، سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بێتە دی.

En az 10 karakter gerekli