بافڵ تاڵەبانی: بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بڕیارماندا میدیاکانی یەکێتی نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • رۆژەڤ
  • بافڵ تاڵەبانی: بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بڕیارماندا میدیاکانی یەکێتی نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان

بافڵ تاڵەبانی: بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بڕیارماندا میدیاکانی یەکێتی نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان

ئایار 17, 2026 16:47
بافڵ تاڵەبانی: بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بڕیارماندا میدیاکانی یەکێتی نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان
0

لایک

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى لە سلێمانی کۆبوونەوە و باس لە پێکهێنانی حکوومەت و دوایین دۆخە سیاییەکانیان کرد، بافڵ تاڵەبانی وتیشی: لەپێناو زەمینەسازیی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری ئەو دۆخە دەبن و نابنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکران و گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا. لەو پێناوەشدا مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد دەستپێشخەرییەکی بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی کوردستان پێشکەشی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد”.

ئاماژە بەوەشکرا، هەردوولا هاوڕابوون کە درێژەکێشانی دۆخی چەقبەستووی سیاسیی هەرێمی کوردستان-عێراق خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات و بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان پێویستە هەنگاوی جدی بنرێت. ئەوەش بە دیدگایەکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە دەکرێت کە ئامانجی خزمەتکردنی هاونیشتمانییان بێت.

سەرۆکی یەکێتیی ڕایگەیاند: “ئێمە وەکو یەکێتی لە ڕابردوودا، هەروەها بۆ ئێستا و داهاتووش بەرەوڕووی هەر دەستپێشخەرییەک دەچین کە لە سۆنگەی دڵسۆزییەوە بێت و لە سوود و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت”.

ئەوەش خرایەڕوو، لە سۆنگەی ئەوەی کە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی سەرەتا دەستپێشخەرییەکەی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، سەرۆکی یەکێتیش بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە و لەپێناو زەمینەسازیی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری ئەو دۆخە بن و نەبنە بەشێک لە تووندکردنەوەی ناکۆکییەکان.

En az 10 karakter gerekli