وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دادگای عێراق لەسەر کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەمەریکی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر پێنچ کەسدا سەپاند کە یەکێکیان ئێرانیە.
رۆژی هەینی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، توانیویانە پێنج کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەمریکی دەستگیر بکەن و دواتر هەر پێنجیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، دادگا سزای هەتا هەتایی بەسەر هەر پێنجیاندا سەپاندووە و یەکێک لەو پێنج کەسە بە رەگەز ئێرانییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ئاژانسی فۆکس نیوز ئەمەریکی کوژرانی هاوڵاتیە ئەمەریکیەکە لە لایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە و پەیوەندی بە تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی قاسم سولێمانی و مەهدی موهەندیسەوە هەبووە.
ساڵی رابردوودا هاوڵاتیەکی ئەمەریکی بە ناوی ستیڤان ترۆیل له بهغداد لە رووداوێکی تەمومژاویدا كوژرا