تەرمی 18 کەس لە دارستانەکانی نێوان تورکیا و یۆنان بە سوتاویی دۆزرانەوە کە ماوەیەکە ئاگری لێکەوتووەتەوە و گوماندەکرێت کۆچبەربن.
فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان رایگەیاند، تەرمی 18 کەسیان لە دارستانەکانی سنووری نێوان یۆنان و تورکیا دۆزیوەتەوە و سەرجەمیان بە ئاگری دارستانەکە سوتان و گومان دەکرێت کۆچبەر بن.
ئەو شوێنەی تەرمەکانی تێدا دۆزراوەتەوە مۆڵگە و شوێنی پەڕینەوەی پەنابەران و کۆچبەرانەو لە مێژە ئەو شوێنە وەک دەرچەیەک لەنێوان تورکیا و یۆنان لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ پەڕینەوە بەرەو خاکی ئەوروپا بەکاردەهێنرێت.
ماوەیەکە ئاگرێکی چڕ و فراوان بەشێک لە دارستانەکانی وڵاتی یۆنانی گرتەوەتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر چەندین ماڵ و خانووی هاوڵاتیان کەوتووە و خەڵکانێکی زۆریش ئاوارەبوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا