تەرمی 18 کەس لە دارستانەکانی یۆنان بە سووتاوی دۆزرانەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • تەرمی 18 کەس لە دارستانەکانی یۆنان بە سووتاوی دۆزرانەوە

تەرمی 18 کەس لە دارستانەکانی یۆنان بە سووتاوی دۆزرانەوە

ئاب 22, 2023 18:18
تەرمی 18 کەس لە دارستانەکانی یۆنان بە سووتاوی دۆزرانەوە
0

لایک

تەرمی 18 کەس لە دارستانەکانی نێوان تورکیا و یۆنان بە سوتاویی دۆزرانەوە کە ماوەیەکە ئاگری لێکەوتووەتەوە و گوماندەکرێت کۆچبەربن.
فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان رایگەیاند، تەرمی 18 کەسیان لە دارستانەکانی سنووری نێوان یۆنان و تورکیا دۆزیوەتەوە و سەرجەمیان بە ئاگری دارستانەکە سوتان و گومان دەکرێت کۆچبەر بن.
ئەو شوێنەی تەرمەکانی تێدا دۆزراوەتەوە مۆڵگە و شوێنی پەڕینەوەی پەنابەران و کۆچبەرانەو لە مێژە ئەو شوێنە وەک دەرچەیەک لەنێوان تورکیا و یۆنان لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ پەڕینەوە بەرەو خاکی ئەوروپا بەکاردەهێنرێت.

ماوەیەکە ئاگرێکی چڕ و فراوان بەشێک لە دارستانەکانی وڵاتی یۆنانی گرتەوەتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر چەندین ماڵ و خانووی هاوڵاتیان کەوتووە و خەڵکانێکی زۆریش ئاوارەبوون.

En az 10 karakter gerekli