شه‌وی رابردوو لە هه‌ولێر، له‌سه‌ر شه‌قامی 60ـی مه‌تری (ئەندەرپاسی بەردەم پەرلەمانی کوردستان–عێراق)، رووداوێكی هاتووچۆی سه‌خت، گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وته‌وه.
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، کاتژمێر1:20خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، رووداوێكی هاتووچۆ له سەر 60 مەتری نزیک پەرلەمان ناسراو بە (نەفەقی دارایی)، روویدا.
روونیكرده‌وه، رووداوه‌كه لەنێوان هیۆندایەکی تایبەت و فۆردێکی بارهەڵگر بووه، هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه بووە.
هه‌روه‌ها وتیشی، “به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه پێنج کەس گیانیان لە دەست داوە، دوو كه‌سی دیكه‌ش بە سەختی بریندارن”.