کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر داواکاری جۆ بایدن-ی سەرۆکی ئەمریکا بەبڕی 12 ملیار دینار یارمەتی سەربازی و دارایی پێشکەشی وڵاتی ئۆکرانیا دەکات وەکو نیشاندانی یارمەتییەکانی هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکرات بۆ حکومەتی کیێڤ.
ناوەڕۆکی یارمەتییەکانی کۆنگرێس بەمشێوەیە دەبێت؛ بڕی 4.5 ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدانی هێزی بەرگری و جبەخانە بۆ ئۆکرانیا، بڕی 2.7 ملیار دۆلار بۆ پشتگیری گەیاندنی کەلوپەلی سەربازی و زانیاریی هەواڵگری و جۆرەکانی دیکە لە هێزی بەرگری.
هاوکات، بڕی 4.5 ملیار دۆلار بۆ گەیاندنی یارمەتی راستەوخۆ بۆ سندووقی دراوی حکومەتی کیێڤ لە چوار هەنگاو، کە تیایدا دیاریکراوە ڤلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەم بڕە مووچەی فەرمانبەرانی سەرەکی بدات و یارمەتی بگەیەنێتە ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی شەڕەوە شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە.
جێی باسە، ئەمەش درێژەپێدەری ئەو یارمەتییانەی ئەمریکایە بۆ ئۆکرانیا لەماوەی 7 مانگی رابردووی شەڕی ئۆکرانیا- رووسیا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا