هەواڵگری عێراق، دەستی بەسەر 20 تۆن دەرمانی قاچاغدا گرت

هەواڵگری عێراق، دەستی بەسەر 20 تۆن دەرمانی قاچاغدا گرت

دوو تۆمەتبار لە رووداوەکەدا دەستگیرکراون کە شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە بوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەواڵگری عێراق، دەستی بەسەر 20 تۆن دەرمانی قاچاغدا گرت
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی راگەیاندنی هەواڵگری دەستبەسەرداگرتنی 20 تۆن دەرمانی قاچاغی لە پارێزگای بەغداد راگەیاند.

شانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە لە بەغدادی پایتەخت دەستبەسەر 20 تۆن دەرمانی قاچاغدا بگرن”.

ئەوەش هاتووە، “ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەگرتنی زانیاری هەواڵگری دروست و زانیاری لەبارەی ئەو بارهەڵگرەی کە لە بەغدادەوە دەرمانەکانی بەقاچاغ دەگواستەوە بەرەو باشووری پارێزگاکە دەستیپێکرد، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا دەستبەسەر 20 تۆن لە دەرمانی قاچاغدا بگیرێت”.

جێی باسە، دوو تۆمەتبار لە رووداوەکەدا دەستگیرکراون کە شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە بوون و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.