راپرسی.. هاووڵاتیانی رەشپێستی ئەمریکا ترسیان لە زیادبوونی هێرشی رەگەزپەرستیی هەیە

راپرسی.. هاووڵاتیانی رەشپێستی ئەمریکا ترسیان لە زیادبوونی هێرشی رەگەزپەرستیی هەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
راپرسی.. هاووڵاتیانی رەشپێستی ئەمریکا ترسیان لە زیادبوونی هێرشی رەگەزپەرستیی هەیە
0

لایک

دوا بە دوای هێرشەکەی شاری بوفالۆ ـی نیویۆرک لە ئەمریکا بۆ سەر سوپەرمارکێتێک کە تێیدا 10 هاووڵاتی رەشپێستی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا، هاووڵاتییان ترسیان لە زیادبوونی رەگەزپەرستیی بەرامبەر بە ئافرۆ ئەمریکاییەکان هەیە.

بەپێی راپرسییەکی واشنتن پۆست – ئیپسۆس، لە هەر 10 رەشپێستێک، 8ـیان ترسیان لە زیادبوونی هێرشی رەگەزپەرستی لە دژی رەشپێستەکان هەیە.

لەرووداوەکەی شاری بوفاڵۆ 13 کەس کەوتنە بەر هێرشەکە و لەوانە 11ـیان رەشپێست بوون. لە راپرسییەکەدا هاتووە کە تەنها لەسەدا 10ـی رەشپێستانی ئەمریکا پێیان وایە پەلاماری رەگەزپەرستی بەرەو هێوربوونەوە دەچێت، لەبەرامبەردا لەسەدا 53ـیان پێیان وایەکە بارودۆخەکە زیاتر بەرەو خراپی دەڕوات.

شایەنی باسە هەر لە راپرسییەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەسەدا 70ـی رەشپێستەکانی ئەمریکا پێیان وایە نیوەی سپیپێستەکان باوەڕیان وایە کە ئەوان رەگەزی باڵان و لەسەدا 75ـیشیان باوەڕیان وایە کە سپیپێستەکان “هەرەشەیەکی گەورەن” بۆ سەر رەشپێستەکان.

لەسەدا 63ـی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیان وایە ئاسانکاریی گەیشتن بە چەک هۆکارێکی “گەورە”یە بۆ ئەنجامدانی تاوان.  

لەلایەکی دیکەوە لەسەدا 52ـی بەشداربووان پێیان وایە کە سۆشیاڵ میدیا بە رێژەیەکی زۆر بووەتە پاڵنەر بۆ ئەنجامدانی تاوان و لەسەدا 45ـیشیان بۆچوونیان بەو شێوەیەیە کە لە قوتابخانەکان بەپێی پێویست هەستی پیکەوەژیان فێری قوتابییان ناکرێت.