بەگوێرەی راگەیاندنێکی کۆمیتەی سنووری بێلاروس، دوای ناردنی 98 پەنابەری عێراقی کە لە کەمپەکەی سەر سنووری بێلاروس – پۆلۆنیا جێگیرکرابوون لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) بەرەو عێراق، کەمپەکە داخرا.
لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەکەدا هاتووە، دوای پێداچوونەوەکان و گەیاندنی یارمەتی لۆجیستی بەرەو کەمپێکی ناوچەی سنووری بروزگی سەربە شاری گرۆدنۆ، دواهەمین پەنابەرەکانی ناو کەمپەکە کە پێکهاتبوون لە 98 هاووڵاتی عێراقی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیەنرانە عێراق.
ئەوەش هاتووە، دوای چۆڵبوونی، کەمپەکە داخرا و ئەوانەی تریش لەسەر رەزامەندی خۆیان لە هۆتێل و مۆتێلەکاندا دەمێننەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا