ئەمریکا بۆ سەربازەکانی: تاكو ئێوارەی ئەمڕۆ قەتەر بەجێبهێڵن

ئەمریکا بۆ سەربازەکانی: تاكو ئێوارەی ئەمڕۆ قەتەر بەجێبهێڵن

كانونی دووه‌م 14, 2026 15:12
ئەمریکا بۆ سەربازەکانی: تاكو ئێوارەی ئەمڕۆ قەتەر بەجێبهێڵن
0

لایک

ئاژانسی رۆیتەرزیان بڵاویكردەوە، بە ژمارەیەک لە کارمەندانی بنكەی سەربازی ئەمریکی (عودەید) لە قەتەر وتراوە تاكو ئێوارەی ئەمڕۆ قەتەر بەجێبهێڵن. ئەوەش لەناو پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكەدا وەکو ئامادەکاریی ئەمریکا لێکدەدرێتەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

سێ دیپلۆماتکار بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ژمارەیەك لە کارمەندان ئاگادارکراونەتەوە کە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەی ئاسمانی عودەیدی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر بەجێبهێڵن، ئەوەش لە نێوەندی ئاگادارکردنەوەکانی واشنتن کە ڕەنگە دەستوەردان بکات بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران لە ئێران.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دەوحە هیچ لێدوانێکی دەستبەجێی نەبوو و وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکی ڕۆیتەرزی بۆ پشتڕاستکردنەوە یان لێدوان نەدایەوە. لەكاتێكدا بنکەی عودەید گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی تێدایە.

یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، “ئەمە گۆڕانکارییە لە شێوازی جێگیربوون (posture change) نەک چۆڵکردنێکی فەرمی.” ئەو دیپلۆماتکارە وتی، ئاگاداری ئەوە نییە کە هیچ هۆکارێکی دیاریکراو بۆ ئەو گۆڕانکارییە درابێت.

En az 10 karakter gerekli