ترەمپ و پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ترەمپ و پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

نیسان 29, 2026 21:29
ترەمپ و پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، لە پەیوەندییەكەدا هەردوو سەرۆك دوایین پێشهاتەكانی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكراینایان تاوتوێ كرد.

یووری ئۆشاكۆڤ یاریدەدەری پوتین لەبارەی ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ڕایگەیاند: هەردوو سەرۆك بە پلەی یەكەم سەرنجیان خستە سەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین هەروەها بە تایبەت قسەیان لەبارەی بارودۆخی ئێران و وڵاتانی كەنداو كرد.

پوتین بڕیارەكەی ترەمپی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بە بڕیارێكی دروست و ژیرانە وەسف كرد، چونكە دەرفەتێك بۆ دانوستانەكان دەڕەخسێنێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

En az 10 karakter gerekli