گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا لە ٣ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا لە ٣ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات

تشرینی یه‌كه‌م 15, 2025 17:26
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا لە ٣ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات
0

لایک

کەمتر لە مانگێکی تر گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپیدەکاتەوە و سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاندووە”ئەمڕۆ بلیتی گەشتکردن چالاک کرا”.

رێباز محەمەد، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ راگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تورکیا ٣ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە. 

هەروەها رێباز محەمەد وتی، لە سەرەتاوە هەفتانە ٥ گەشت دەبن، بەڵام دواتر گەشتەکان دەبنە رۆژانە. 

 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکانی راگرتنی گەشتەکانی تورکیا بە زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ٩ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، فه‌رمانى دا گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

جێی ئاماژەیە، لە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٣وە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە و لەو کاتەشەوە بەردەوام وادەکە درێژ دەکرایەوە.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (2)