وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ هەریەک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لوبنان و عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: “بەهۆی پەرەسەندن و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە، بڕیار درا بە قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتییانی ئیمارات بۆ ئێران، لوبنان و عێراق”، هەروەها داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە لە ئێستادا لەو سێ وڵاتەن، بە زووترین کات خاکەکەیان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئیمارات.
لە بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پەرۆشیی دەوڵەتی ئیمارات دێت بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییانی لە دەرەوەی وڵات.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە لەو وڵاتانەن، پەیوەندییان پێوە بکەن و پابەندی رێنمایی و ئاگادارکردنەوەکان بن، وەک رێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانیان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا.