قاسم ئەعرەجی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام ببێتەوە

قاسم ئەعرەجی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام ببێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024 18:48
قاسم ئەعرەجی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام ببێتەوە
0

لایک

ڕاوێژکاری ئاسایشی نێستمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند، عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام بێتەوە.

سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نێستمانی عێراق لە پێگەی( ئێکس) بڵاوی کردەوە، عێراق وەک حکوومەت و گەل، بەهێزەوە پشتیوانی لەهەر هەوڵێک دەکات کە وڵاتانی هاوڕێ و دۆست دەیدەن بۆ ئەوەی بە ئارامییەکی سەرتاسەریی بگەین لە ناوچەکە.

ئەعرەجی ڕایگەیاند، ئاشتی و ئارامی لە فەڵەستین و لوبنان و سووریا و یەمەن، پێویستییەکی گرنگە و دەبێت هەماهەنگی و هاوبەشی بکەن بۆ دیالۆگ و گفتگۆ، لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و بەرەوپێشبردنی وڵاتەکانمان.

En az 10 karakter gerekli