كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبه‌ی شه‌و كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فر و باران لاواز ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق – به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە، پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە لە کاتەکانی شەو لەزۆربەی ناوچەکان باران ده‌بارێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش و ئەو شارۆچکانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان، بەفر ده‌بارێت. لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى