کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە

نیسان 20, 2024 11:31
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە
0

لایک

کەشناسیی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، سبەی لە هەندێک ناوچە تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 20ـی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا و لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە 21ـی نیسانی 2024، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لەهەندێک کات و شوێن نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت و هەندێکجاریش تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 بۆ 5 پلە نزمدەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت.

En az 10 karakter gerekli