کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و باران دەبارێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و باران دەبارێت

نیسان 22, 2024 11:15
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و باران دەبارێت
0

لایک

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەمێک باران دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت، سبەینێ سێشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەمێک باران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەش خراوەتەروو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبن، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27
سلێمانی : 23
دهۆک :28
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 26
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 32

En az 10 karakter gerekli