شۆفێرێک بەهۆی ئەوەی لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر زبڵی فڕێداوە، سزای سێ ڕۆژ کاری ژینگەیی لەناو بازاڕ بەسەردا سەپێندرا.
بە گوێری نووسراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی کردووە، داوای کردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر بە شۆفێرێک بگرنەبەر بەهۆی ئەوەی لەسەر شەقامێکی سەرەکی زبڵ و خاشاکی فڕێداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە وەڵامی نووسراوەکەدا، بڕیاریداوە سێ رۆژ کاری ژینگەپارێزی لەناو بازاڕ بە شۆفێرەکە بکرێت.