وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە سووریا

كانونی یه‌كه‌م 22, 2024 15:37
وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە سووریا
0

لایک

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ فەرماندەی گشتیی نوێی سووریا کۆ بووەوە. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-12-2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی نوێی ئیداریی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە. 

ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە بۆ سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد. 

هەروەها شەرع پێشتر لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ڕایگەیاندبوو “حکوومەتی ئاییندەی سووریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات، چونکە تورکیا زۆرترین ژمارەی پەنابەری حەواندووەتەوە و هاوکارییانی کردووە”. 

En az 10 karakter gerekli