قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی رێكه‌وتوون بۆئه‌وه‌ی لیستی ناوی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه ره‌وانه‌ی به‌غداد بكه‌ن و ده‌شڵێت، “به‌مزووانه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستپێده‌كات”.
قوباد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی باخی به‌ختیاری له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، “پێشتر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاتووچۆ هه‌بوو، به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی باخی به‌ختیاری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و لۆد و قه‌ره‌باڵغی كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه كارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆ ده‌كات و نه‌فه‌سێكه بۆ شاره‌كه و هه‌ر ئه‌مه‌ش نیه و ئه‌مه یه‌كه‌میانه كه ده‌یكه‌ینه‌وه، پێنج پرۆژه‌ی دیكه‌ی له‌مجۆره له سلێمانی هه‌یه و ئه‌و پێنج پرۆژه‌یه‌ش سلێمانی ده‌كه‌نه شارێكی زۆر پێشكه‌وتوو له‌بواری هاتووچۆدا”.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد، قوباد تاڵه‌بانی وتی، “ئه‌مجاره ئێمه رێكه‌وتووین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆئه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كان بنێرین و سبه‌ینێ به‌ته‌واوی ناوه‌كان ده‌گه‌نه به‌غداد، لیژنه‌ش پێكهێندراوه له‌لایه‌ن چاودێری دارایی هه‌رێم و عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پرسی نه‌وتیش شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته به‌غداد بۆ پرسی نه‌وت”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “به‌شێك له مووچه‌ی مانگی ئایار گه‌یشتووه، به‌مزووانه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات و مووچه‌ی هیچ كه‌سێك نافه‌وتێت.