ئەنبار… لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا ٣٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

ئەنبار… لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا ٣٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

ئازار 12, 2026 12:18
ئەنبار… لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا ٣٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
0

لایک

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئەنبار ڕایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، سێ خاڵی گرووپی چەکداری “ئەنساروڵڵا ئەوفیا” سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کراون و لە ئاکامدا، ٣٠ چەکدار کوژراون و ٩٠ی دیکەیش برینداربوون.

سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرای کردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر ناوچەی عەکاشات سەربە قەزای قائیم ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

بە وتەی سەرچاوەکە لە میانی ھێرشەکاندا، سێ خاڵی لیوای ١٩ی گرووپی چەکداری “ئەنساروڵڵا ئەوفیا” سەربە حەشدی شەعبی لە ناوچەکە بۆردومانکراون.

باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا،٣٠ی چەکداری لیوای ١٩ی گرووپی “ئەنساروڵڵا ئەوفیا”، کوژراون و ٩٠ی دیکەیش برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli