فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم هۆشداری له‌باره‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری بارانبارین ده‌دات و داواش له‌هاووڵاتیان ده‌كات، حه‌وت داواكاری جێبه‌جێبكه‌ن، یه‌كێك له داواكاریه‌كانیش، كوژاندنه‌وه‌ی سویچی كاره‌بای ماڵه‌كانه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی پیشبینییه‌كانی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه و هه‌ینی، له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بارانێكی زۆر ده‌بارێت، له‌م ڕووه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ین به هاوڵاتییان له ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو.
ئه‌م ڕێنماییانه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
یه‌كه‌م:
سویچی كاره‌بای ماڵ بكوژێننه‌وه.
دووه‌م:
له‌و شوێنانه مه‌وه‌ستن كه مه‌ترسیی هه‌بوونی كاره‌بای لێ ده‌كرێت.
سێیه‌م:
بڕۆنه به‌رزترین شوێنی ماڵه‌كانتان.
چواره‌م:
شۆفێری مه‌كه‌ن كە ئاو بەرزبۆوە .
پێنجه‌م:
له ناوچه نزمه‌كان دور بكه‌ونه‌وه.
شه‌شه‌م:
زۆر پێویست نه‌بێ، ڕێگه گشتییه‌كان به‌كار مه‌هێنن.
حه‌وته‌م:
له‌و ناوچانه دوربن كه مه‌ترسیی ههورهبروسكهیان تێدایه.
پێشتریش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکان هه‌یه.