ئەمڕۆ هەینی، 5ـی تەمموزی 2024، ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دانی بە شکستی پارتی پارێزگاراندا نا، لە هەڵبژاردنی بەریتانیا و وتی: من شکستەکە لە ئەستۆ دەگرم.
دوێنێ پێنجشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکە بەدەستهێنا و کۆتایی بە 14 ساڵ فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران هێنا، هەروەها دەرگاکانی داونینگ ستریتی بەرووی سەرۆکەکەیدا، کیر ستارمەر، کردەوە.
سوناک دەڵێت: “پارتی کرێکاران لەم هەڵبژاردنەی یاساداناندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا”. ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمشەو گەلی بەریتانیا بڕیارێکی روونی دەرکرد و من بەرپرسیارێتی ئەو شکستە لە ئەستۆ دەگرم”.
کەناڵی ئای تی ڤی بڵاویکردەوە، پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەریتانیا تا 326 کورسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەدەستهێناوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێستا زۆرینەی لە ئەنجوومەنی کۆمۆنەکان هەیە کە لە 650 کورسی پێکهاتووە.
ئەم ئەنجامە دەرگایەکی فراوان بۆ پارتی کرێکاران دەکاتەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، لە کاتێکدا شکستێکی گەورەی تووشی پارتی پارێزگاران کرد، کە پشکەکەیان لە 365 کورسی کەمبووەوە بۆ 131 کورسی.
ستارمەر لە وتارێکدا دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە بازنەی هەڵبژاردنی باکووری لەندەن، وتی: “ئەمشەو خەڵک لێرە و لە سەرانسەری وڵات قسەی خۆیان هەبووە، و ئامادەن گۆڕانکاری لێرەوە دەستپێبکات”.
جەختیشی کردەوە، “دەنگدەران لێرە و لە سەرانسەری وڵات قسەی خۆیان کردووە و ئامادەن بۆ گۆڕانکاری، بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی نمایشکاری، و گەڕانەوە بۆ سیاسەت وەک خزمەتێک بۆ خەڵک.”
ریشی سوناك سهرۆكی پارتی پارێزگاران و سهرۆك وهزیرانی بەریتانیا لهدوای شكستی پارتهكهی له ههڵبژاردنی یاسادانان دهستیلهكاركێشایهوه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا