دەروازەیەکی هەرێم بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دەروازەیەکی هەرێم بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت

دەروازەیەکی هەرێم بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت

ته‌مموز 2, 2024 10:48
دەروازەیەکی هەرێم بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت
0

لایک

بەشی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵە‌تی زێت رایگەیاند، بەهۆی قیرتاوکردنی رێگاکە، بۆ ماوەی شەش رۆژ سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت. دەشڵێت، ” لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە هاتووچۆ و جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری رادەگیرێت”.

بەشی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵە‌تی زێت ئاماژەی بەوە کردووە، هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ئاگادار دەکەنەوە کە لە رۆژی پێنجشەممەوە 4٤ـی 7، دەروازەکە بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت.

باسی لەوەش کردووە، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ قیرتاوکردنی رێگاکە و تاوەکو رۆژی سێشەممە 9ـی 7 بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە هەموو جۆرە هاتوچۆ و جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لەو سنوورەدا رادەگیرێت.

ئەوەشی خستووەتەروو، لە رۆژی چوارشەممە 10ـی 7 دووبارە سنوورەکە دەکرێتەوە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران و جموجوڵی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli