مەسرور بارزانی داوای له لایه‌نه‌كان كرد، بچنه پاڵ “پڕۆژه‌ی نیشتمانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵات” و راشیگه‌یاند، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ه كه تا ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا تۆمار كراون و پرۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له وتارێكدا له ئاهه‌نگی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێستا له قۆناغی ئاماده‌كاریداین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته حكومه‌ت له ئاستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی داهاتوو بێت، ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت زیاتر هاوكاریی له نێوان دامه‌زراوه‌كاندا هه‌بێت، په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و خوێندنیش هه‌میشه له به‌رنامه و كاره‌له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تدا ده‌بێت”.
وتیشی، “ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستمان هێنا، ئه‌و ئه‌ركه‌ی نوێكرده‌وه كه له لایه‌ن گه‌له‌وه پێمان سپێردراوه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان، بۆیه داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كرد كه بێنه پاڵ پڕۆژه‌ی نیشتمانیمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵات له ڕێگه‌ی خستنه‌گه‌ڕی تواناكانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “هاوهه‌ڵوێست بوون له‌باره‌ی گرنگی و بره‌ودان به بواره‌كانی خوێندن و فێركردن، ده‌مانكات به هێزێكی له بن نه‌هاوتو، ئێستاش ده‌رفه‌تێكی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی نوێیه كه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و به یه‌كڕیزییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌منی و ئاڵنگارییه ئابورییه‌كان بكات له ناوچه‌یه‌كدا كه به له ئاڵۆزی و نائارامیدا”.
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، “هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندێكی سه‌قامگیرییه له ناوچه‌یه‌كی پڕ له نائارامی و گێژاودا، بۆیه وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌رێكی ئارامی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه”.
ده‌شڵێت، “یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) كه تا ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا تۆمار كراون و پرۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له‌و رێگه‌یه‌وه مووچه‌ی مانگانه وه‌ربگرن، جگه له پرۆژه‌ی كاره‌بای (ڕووناكی) كه ئامانج لێی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێرییه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه، به‌وه‌ی كه تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی سودمه‌ندبوون له كاره‌بای 24 كاتژمێری، هه‌روه‌ها پلانه‌كانیش به‌رده‌وامن و پڕۆژه‌كه سلێمانی و دهۆكیش ده‌گرێته‌وه”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم جه‌ختی له گرنگیی كه‌رتی كشتوكاڵ كرده‌وه، پابه‌ندیی حكومه‌تیشی دووپات كرده‌وه به‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئامانجیه‌تی كوردستان ببێت به سه‌به‌ته‌ی خۆراك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه داوای له ده‌رچوان كرد به‌شداریی له وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا بكه‌ن له ڕێگه‌ی داهێنان و زیادكردنی به‌رهه‌م .