ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تشرینی یەکەم 2024، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى کوردستان-عێراق، پێشوازیی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
له دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕان و پێشهاتەکانی دۆخی ئهمنيى عێراق بەگشتی کرا.
ڕاشیگەیاند “ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کرد.”
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت