دوو تەقینەوەی بەهێز یەمەنی هەژاند

دوو تەقینەوەی بەهێز یەمەنی هەژاند

ئاب 17, 2025 09:09
دوو تەقینەوەی بەهێز یەمەنی هەژاند
0

لایک

ئاژانسی رۆیترز بڵاویکردەوە دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە سەنعا بیستراوە و حووسییەکانیش ئیسرائیل بە مایەپوچ ناو دەبەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیترز بڵاویکردەوە دوو تەقینەوە لە سەنعا روویداوە، هاوکات میدیاکانی یەمەن بڵاویانکردەوە کە “هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل وێستگەی کارەبای حەزیزی لە باشووری سەنعا کردووەتە ئامانج”.

لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا، حزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی گرووپی حوسییەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: “دوژمنێکی مایەپووچ، تەنها دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ناوچە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج، وەک: کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییەکانی دیکە”.

هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن لە تەممووزی ٢٠٢٤ ەوە دەستیپێکردووە و ئامانجیان دامەزراوە سەرەکییەکان بووە، لەوانە بەندەری حودەیدە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا. 

جێی باسە، بەپێی ئامارەکان ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە، هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە کە بەهۆیەوە ٦١ هەزار و ٨٩٧ فەڵەستینی کوژراون و ١٥٥ هەزار و ٦٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن؛ هەروەها زیاتر لە ٩ هەزار کەس بێسەروشوێنن و سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون و برسێتی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٥١ کەس کە ١٠٨ یان منداڵن.

En az 10 karakter gerekli