سێ بەلەم كه زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری نایاساییان هه‌ڵگرتووه و ١٥ رۆژ لەمەوبەر لە کەنارەکانی سەنیگالهوه بەرەو دوورگەکانی کەناری بەڕێکەوتوون، لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسه‌روشوێن بوون.
گوتەبێژی رێکخراوی ئیسپانی “کامیندۆ فرۆنتێراس- سنوورە رۆیشتووه‌كان”، هێلێنا مالینۆ، كه رێكخراوه‌كه‌ی کار بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران دەکات، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی کە ١٥ رۆژ لەمەوبەر لە سەنیگالەوە به‌ره‌و دوورگەکانی کەناری له ئیسپانیا به‌ڕێكه‌وتوون، لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسه‌روشوێن بوون.
هێلێنا مالینۆ بڵاویكرده‌وه، نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە یەکێک لە بەلەمەکاندا هەبوون و له دوو به‌له‌مه‌كه‌ی دیكه‌شدا ٦٥ و ٦٠ كۆچبه‌ر هه‌بوون، کە گوایە ١٥ رۆژ لەمەوبەر لە کەناراوەکانی کافونتین، باشووری سەنیگالەوە بەڕێکەوتوون.
مالینۆ ئاماژەی بەوەدا خێزانەکانیان نیگەرانن لە ژیانی کۆچبەرە نایاساییه بێسه‌روشوێنبووه‌كان.
به‌پێی داتای رێکخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٥٥٩ کۆچبەری نایاسایی کە ٢٢یان منداڵ بوون، لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێکخراوی ئیسپانی کامیندۆ فرۆنتێراس، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانه‌ی پارساڵ لەو رێگه‌یه گیانیان لەدەستداوە، هه‌زار و ٧٨٤ کۆچبەر بوون.