ئەمڕۆ شەممە دەسەڵاتدارانی تایلەند ڕایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و بارانبارین لە تایلەند بۆ حەوت کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا هەوڵەکانی فریاگوزاری بەردەوامن.
ئهمرۆ شهممه ٢٧ی ئهیلوولی ٢٠٢٥، ئاژانسی ههواڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووهتهوه: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی کارەساتەکان، لافاو لەم هەفتەیەدا زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەسی لە چەند ناوچەیەک بەدرێژایی رووباری چاو فرایا دهربهدهر كردووه و کاریگەری دروست كردووه لهسهر ژیانیان.
ئاژانسەکە پێشتر ڕایگەیاند بوو، کە چوار کەس لە ناوەڕاستی تایلەند بههۆی چڕی بارانبارین و لافاو گیانیانلهدهست داوه، پێش ئەوەی ڕۆژی شەممە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ حەوت کەس بەرزبکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی تایلهند داوای لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ناوچهكه كرد کە پێداویستییەکانی رزگاربوون بهخێرایی دابەش بکەن و کیسی خۆڵ بڵاوبکەنەوە و چاودێری ئەو ناوچانە بکەن کە مەترسی لافاویان لەسەرە.
لای خۆیهوه، ئانوتین چارنڤیراکوڵ، سەرۆکوەزیرانی تایلهند، ئەمڕۆ شەممە، لە یەکەم گەشتیدا لە دوای دەستبەکاربوونی، گەشتێکی کرد بۆ ناوچەی ئایوتایا کە زۆرترین زیانی لافاوی بهر کەوتووە.
ئانوتین چارنڤیراکوڵ، بە یاوەری کارمەندانی فریاگوزاری بە دانیشتووانی گوتووە “تیمێکی تەواومان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و کاردەکەین بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانتان”.
لای خۆیهوه، دەستەی کەشناسی هۆشداری دا لە بارینی بارانی بەخوڕ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
مانگی ڕابردووش لە باکوری تایلەند بەهۆی لەرزین و لافاوەوە بەهۆی زریانی کاجیکیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش برینداربوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا