باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوەیت کارەکانی هەڵپەسارد و دەرگای داخست. ئەم بڕیارەش بەهۆی “بەردەوامیی ئاڵۆزییە ناوچەییەکانەوە” راگەیەندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئاداری ٢٠٢٦، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری کوەیت هۆشدارییەکی ئەمنی بڵاوکردەوە و تێیدا داخستنی باڵیۆزخانەکەی بە ڕووی هاووڵاتییاندا راگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە، “بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییە ناوچەییەکانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوەیت تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر و کاتێکی نادیار داخراو دەبێت”.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم چاوپێکەوتنە ئاسایی و کتوپڕەکانی تایبەت بە کاروباری کونسوڵگەرییان هەڵوەشاندووەتەوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە، لە داهاتوودا و هەر کاتێک بگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی کارکردن و کردنەوەی دەرگای باڵیۆزخانە، زانیارییەکان بڵاودەکەنەوە.باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوەیت دەرگای داخست