وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م مووچه‌ی به‌ره‌و به‌غداد به‌ڕێكه‌وت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2025 شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ره‌و شاری به‌غداد به‌ڕێكه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر هه‌مواری خشته‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
به‌ڕێكه‌وتنی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2024 و مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدان، هیچ واده‌یه‌كیش تا ئێستا بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه دیارینه‌كراوه.
هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی یه‌كتر به پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێكه‌وتنه‌كان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و هه‌رێم ده‌ڵێت، “به‌غداد شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی نه‌ناردوه”، به‌غدادیش جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌خۆران.