سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

ئاب 28, 2025 21:22
سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە
0

لایک

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەشێوەیەکی داخراو لەبارەی ئێران ئەنجامدەدات.

ئەنجوومەنەکە تاوتوێی هەوڵەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاراندا دەکات.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای هەریەک لە وڵاتانى فەڕەنسا و بەریتانیا لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بەڕێوەدەچێت.

رۆژی پێنجشەممە، هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا میکانیزمی دووبارە سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکانیان بەسەر ئێراندا کاراکردەوە.

لەبەرامبەردا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، وەڵامی گونجاویان دەبێت.

هەرچەندە ئەوروپییەکان چەند مانگێکە هەڕەشەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا دەکەن و چالاککردنی میکانیزمەکەش پاش وەستاندنی گفتوگۆکانی دیپلۆماسییەت دێت لە دوای شەڕی ئیسرائیل و ئێران.

En az 10 karakter gerekli