سوودانی داوای گەڕانەوەی سەربازانی عێراق لە پاکستان دەکات

سوودانی داوای گەڕانەوەی سەربازانی عێراق لە پاکستان دەکات

ئایار 10, 2025 11:40
سوودانی داوای گەڕانەوەی سەربازانی عێراق لە پاکستان دەکات
0

لایک

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە سەربازانی مەشقپێکراوی عێراق لە پاکستان دەکات بگەڕێنەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوایەکی ئاراستەی گرووپی سەربازیی ڕاهێنراوی عێراق لە پاکستان کرد، بە زووترین کات بگەڕێنەوە.

ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە پاکستان مەشق دەکەن، بریتین لە 500 ئەفسەر و پلەدار، سەر بە فەوجی دووەمی لیوای شەست و شەشن لە فیرقەی هێزی تایبەتی دووەم، کە ئێستا لە پاکستان بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی مەشقی پێشوەختە مەشقیان پێ دەکرێت.

ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی شەڕی نێوان هیندستان و پاکستانە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتیی ئەو عێراقییانە، وەزارەتی بەرگری عێراقیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ گەڕانەوەیان گرتووەتە بەر.

En az 10 karakter gerekli